AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٨ ١٤:٠٢

ئەمیر ئاشتیانی هەواڵی دا؛

دەرکردنی مۆڵەتی بەکارهێنانی زەرووری ڤاکسینی "فەخرا"

دەرکردنی مۆڵەتی بەکارهێنانی زەرووری ڤاکسینی "فەخرا"

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: ڤاکسینی فەخرا قۆناغی سێهەمی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤی دەست پێکردووە و مۆڵەتی بەکارهێنانی زەرووری و گشتی وەرگرت و لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ کوتانی گشتی بەکار دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی بەربلاوی ڤاکسینی فەخرا سەردانی کارخانەی کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕەوتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی فەخرا بە سەرکەوتنەوە قۆناغەکانی 1 و 2 ی تێپەڕاندووە، وتی: بە وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پزیشکی، ڤاکسینی فەخرا قۆناغی سێهەمی تاقی کردنەوەی دەستپێکردووە و مۆڵەتی بەکارهێنانی زەرووری و گشتیی وەرگرتووە و لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ کوتانی گشتی بەکار دێت.

News ID 39036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha